وادەی گەڕانەوەی نیمار ئاشكرادەكرێت

وەرزش

21/04/2019‌ 555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆماس تۆخیلی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، وادەی گەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد.

تۆخێل رایگەیاندووە، نیمار لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو ئێستا لەدۆخێكی باشدایەو لەم هەفتەیە دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.

نیمار چەند مانگێكە تووشی پێكان بووەو بەهۆی پێكانەكەشی نەشتەرگەری بۆ كراوە، كە ئەوەش زیانی زۆری لەو یاریزانە دا.

هـ ـ ح