ئەدێڵ دوای سێ‌ ساڵ لەهاوسەرەكەی جیادەبێتەوە

هەمەڕەنگ

21/04/2019‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەدێڵی گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەریتانی، جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی راگەیاند، ئەوەش دوای سێ‌ ساڵ لەهاوسەرگیری نێوانیان.

ئەو هونەرمەندە تەمەنی سی ساڵەو هاوسەرگیری لەگەڵ بكونیكی لەساڵی 2016 كردووە، كە پێش ئەوە پێنج ساڵ پێكەوە بوون.

رۆژنامەی میرۆر هەواڵی جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرەی راگەیاندووە، كە ئێستا دۆسییەكەیان لەدادگایەو چاوەڕێی بڕیاری دادوەرن.

هـ ـ ح