ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبیلی ناو خەونەكان دەكرێت بەراستی

جیهان

21/04/2019‌ 1034 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Genesis"ی سەر بەگروپی كۆمپانیاكانی "هیۆندای" لەپێشەنگای نیۆیۆرك ئۆتۆمبیلێكی نمایشكرد، كە یەكێكە لەپێشكەوتووترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان‌و بەكارەبا كار دەكات.

ئۆتۆمبیلەكە ناونراوە "ئۆتۆمبیلی خەونەكان"، كە بەقەبارەیەكی بچووك دیزاینكراوە تەواوی لایتەكانی LED، هاوشێوەی ئۆتۆمبیلی "Lamborghini"ی وەرزشی.

ئۆتۆمبیلەكە بەدۆستی ژینگە دادەنرێت‌و هێزی بزوێنەرەكەی 250 ئەپسەو خێراییەكەی 0 بۆ 100 كلم/ساعە لەماوەی 3 چركە بەرز دەبێتەوەو بەیەك جار شەحنكردنەوە 320 كلم دەبڕێت.

بڕیارە ئۆتۆمبیلەكە لەساڵی 2020 دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان‌و نرخەكەی لەنێوان 45 بۆ 60 هەزار دەبێت‌و چەند تایبەتمەندییەكی هەیە، وەك لەم ڤیدیۆیانە دەردەكەوێت.


هـ ـ ح