شارپرێس:
زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە بەكارهێنانی بڕیك بەهارات لە خواردندا یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.
بەجۆرێك دارچینی بەشێوەیەكی كاریگەر رووبەرووی كیشی زیاد دەبێتەوە ، ئەویش لەڕێگای تواندنەوەی چەوری ناو لەش .
بەپێی قسەی شارەزایان رۆژانە خواردنی چارەگە كەوچكێك لە دارچینی تێكرای جێگرەوەی خۆراكی بۆ كاربۆهیدرات بەڕێژەی ٢٠% زیاد دەكات و ئاستی گلوكۆز و كۆلیسترۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت .
شارەزایان دەڵێن بەیانیان نیو كاتژمێر پێش نانی بەیانی لەڕێگای تواندنەوەی لەناو ئاو و بەتێكەڵكردنی لەگەڵ هەنگوین بخورێت .
هەروەك بیبەری سوور و بیبەری رەش یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدەن ، بەجۆرێك بیبەری سوور یارمەتی پرۆسەی سووتاندن دەدات ، بەڵام بیبەری رەش یارمەتی سووتاندی كالۆرییەكان دەدات و پرۆسەی هەرسكردن ئاسان دەكات و لەناوبردنی نیشتنی جەوری دەدات.
لەلایەكی تر زەنجەفیل یەكێكی ترە لەو ماددانەی لەڕێگای كەمكردنەوەی هەستكردن بە برسییەتی و خێراكردنی پرۆسەی سووتاندنی چەوری یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات .
هەرچی زەردەچێوەیە ڕی لە درووستبوونی خانە چەورەكان دەگرێت و حەزی خواردنی شیرینی و چەوری كەم دەكاتەوە و شلە زیادەكان لە جەستەدا لادەبات .
هەرچی هێلە بۆ دابەزاندنی كێش زۆر كاریگەرە، ئەویش بەهۆی ئەوەی ڕێ لە قەبزی دەگرێت و یارمەتی دەركردنی شلە زیادەكان لە جەستە دەداتو ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنێت ، ئەوە سەرباری خێراكردنی سووتاندنی چەوری لەش.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی