وێنە.. سەدام حوسێن لەناوەڕاستی عێراق دەردەكەوێتەوە

عیراق

21/04/2019‌ 11525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی ئەمنی عێراقی كەسێكیان دەستگیركردووە، كە كاتژمێری دەستی فرۆشتووەو ناو كاتژمێرەكان وێنەی سەدام حوسێنی سەرۆكی پێشووی عێراقی تێدا بووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەو بارەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوەو ئاشكرایكردووە، ئەو كە سەعاتی بەوێنەی سەدام رازاندووەتەوەو لەناوەڕاستی شەقامەكان فرۆشتوویەتی، ئەوەش كارێكی رێگەپێنەدراوە.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، ئەو كەسە دوای دەستگیركردنی رەوانەی لێكۆڵینەوە كراوەو تائێستاش هیچ وردەكارییەك لەبارەی نەزانراوە.

ئەو كەسە لەپارێزگایەكی ناوەڕاستی عێراق دەستگیركراوەو میدیاكانیش زانیارییەكی ئەوتۆیان لەبارەوە بڵاونەكردووەتەوەو چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانن لەو بارەوە.