خامنەیى فەرماندەى سوپاى پاسداران لە کارەکەى دوورخستەوە

جیهان

21/04/2019‌ 1038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران فەرماندەی سوپای پاسدارانی لەکارەى لاداو کەسێکى ترى لەو پۆستەدا  دەستنیشیانکرد.


میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی لەکارەى لاداو حوسێن سەلامی بۆ ئەو پۆستە دانا.


محەممەد عەلی جەعفەری لە ساڵی 2007ـەوە فەرماندەی سوپای پاسدارانە و بە کەسێکى زۆر توند ناسراوە کە بەردەوام هەڕەشەکانى ئاڵۆزى لەناوچەکە دروست دەکرد.

هاوکات خامنەیی محەممەد عەلی جەعفەری وەەک بەرپرسى ناوەندی کەلتووری و کۆمەڵایەتی بەقیوڵاهی سوپای پاسداران دیاریکرد.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی نوێی سوپای پاسداران لە ساڵی ١٩٨١  لە ناو سوپای پاسداراندا کارى کردوەو پۆستى جیاجیاى هەبووەو جێگاى متمانیەى خامەنییە.

 

لەو گۆڕانکاریانەى خامنەیی ئەنجامیداوە زۆربەى کارەکانى ئەنجامداون کەسانى نزیک لە خۆى و لە رەوتى خۆی دیارى کردون.

س.هـ