سەرۆکى جەهەپە: جیاوازى لەنێوان پێکهاتەکانى تورکیا ناکەین

جیهان

21/04/2019‌ 1367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى پارتى جەهەپە رایگەیاند، پارتەکەى بەهیچ شێوەیەک پاشەکشە لە هەڵوێستەکانى ناکات و جیاوازى لەنێوان پێکهاتەکانى تورکیا ناکەن.

 

دواى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە لایەنگرانى ئەکەپەو مەهەپە هێرشکرایە سەر کەمال کڵجدار ئۆغلۆ سەرۆکى پارتى جە هەپە ناوبراو لەبەردەم لایەنگرانیدا رایگەیاند، ئەو هێرشەى کراوەتە سەرى لەدژى یەکێتى تورکیا بووە،چونکە بەوتەى خۆى ئەو جیاوازى ناکات لەنێوان پێکهاتەکانى تورکیادا.

 

سەرۆکى جەهەپە جەختیکردەوە، ئەو سەرۆکى جەهەپەیەو جیاویازى لەنێوان ناسنامەو بیرو باوەڕى هیچ کەسێکدا ناکات، دەشڵێت، ئەو ٨٢ ملیۆن کەس بە یەکچاو سەیر دەکات.

 

ئەمڕۆ یەک شەممە كليچدار ئۆغڵۆ، لەکاتى سەردانى مەراسیمى ناشتنى سەربازێکى تورکیا کە لەلایەن پەکەکەوە کوژرابوو لەلایەن لایەنگرانى ئەکەپەو مەهەپەوە هێرشیکرایە سەرو بە سوکى بریندار کرا، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە رزگار کرا.

س.هـ