وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان

21/04/2019‌ 1427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكری باكووری كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات.

محەمەد كایا، سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەكری باكووری كوردستان له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، شاندێكی حكومه‌تی توركیا بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی بازرگانی عێراق - توركیا ھاتووەتە ھەولێر.

ئاماژەی بەوەشكرد، ھەفتەی داھاتووش مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.