شارپرێس.. حلمی ره‌سول ره‌زا
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه پێكراو له دۆسیه‌ی دادگای توركیا ئاشكرای كردوه، هه‌ولێكی كوده‌تا به‌سه‌ر رژێمی سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له ساڵی 2014 دا دراوه، ئه‌م هه‌وڵه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه، واته دوو ساڵ پێش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 2016.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ورده‌كاری لێكۆڵینه‌وه نهێنینه‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته تێدایه، له‌گه‌ڵ هه‌لمه‌تێكی هه‌واڵگیری ناوخۆیی و دادگایی كردنی ئه‌وانه‌ی له پارتی دادوگه‌شه‌پێدان جیابونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی پاشه‌كشه‌یان له پارته‌كه كردوه، دوای زنجیره‌یه‌ك ئابروچوونی ناوخۆیی نزیكه‌كانی ئه‌ردۆغان، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی " ئیرم نیوز".
ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی دۆسیه‌ی دادگای توركیا، روانگه‌ی سویدیی " نوردریك مونیتور" بڵاوی كردۆته‌وه له چوارچێوه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ بیر له جیابونه‌وه بكاته‌وه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی له كاره‌كانی حزب.
هه‌روه‌ها شیكاری بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ئه‌م دواییه كراوه، و پێشبینی شه‌پۆلێكی تری جیابونه‌وه له‌ناو پارتی دادوگه‌شه‌پێدان كراوه، به‌هۆی ناره‌زایه‌تی له شكستهێنانی ئیداره‌ی ئابوری توركیا، به‌هۆكاری شكستی پارته‌كه دانراوه له سێ شاره سه‌ره‌كیه‌كه‌دا.
روانگه‌ی سویدی وێنه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پێشوو (ئیلهان ئیشبلین) ی بڵاوكردۆته‌وه، كه رووبه‌رووی راوه‌دونانی هه‌واڵگیری و قسه پێگوتن و وێنه‌گرتن ده‌بێته‌وه؛ داوی ئه‌وه‌ی له پارته‌كه كشاوه‌ته‌وه له شوباتی 2014 به‌هۆی ئابڕوچونه‌كانی گه‌نده‌ڵی دادوگه‌شه‌پێدان.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئیشبلین دادگایی ده‌كرێت به تۆمه‌تی به‌شدار بوون له هه‌وڵی كوده‌تای ساڵی 2014، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌و به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌وه‌ی ناوبراو چه‌ندین هه‌فته له‌ژێر چاودێری هه‌واڵنێره نهێنیه‌كاندا بوه و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی خراوه‌ته ژێر چاودێری و جوڵه‌كانی وێنه گیراوه‌و هاوژینه‌كه‌یان بێزار كردوه.
جێگای ئاماژه‌یه، دادگای باڵای تاوانه‌كانی چواره‌م له ئه‌نقه‌ره له رۆژی 7ی حوزه‌یرانی ساڵی 2018، ئیشبلینی به زیندانی تا هه‌تایی حوكمداوه، تۆمه‌ته‌كه‌شی بریتی بوه له به‌شداری كردن له هه‌ولێكی كوده‌تا، له به‌ڵگه‌نامه بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتوه، حكومه‌تی ئه‌ردۆغان حوكمه‌كانی جێبه‌جێكردوه‌و له كاتی خۆشی‌دا ئاشكرای نه‌كردوه.