میدیا جیهانییەکان: عومەر بەشیر لە زیندان توشى جەڵتەى دڵ بووە

جیهان

21/04/2019‌ 1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ سەرۆکى لەسەر کار لادراوى سودان لەزینداندا جەڵتەى دڵ لێیداوەو دۆخى تەندروستى خراپە.

 

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکى لەسەر کار لادراوى سودان دۆخى تەندروستى خراپەو توشى جەڵتەى دڵ بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن بەرپرسانى زیندانەکەوە بەنهێنى گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکى ئەو وڵاتەو چارەسەرى بۆکراوەو گەڕێنراوەتەوە زیندان.

 

هەروەها عومەر بەشیر بەهۆى نەخواردنى خۆراکەوە جەستەى لاواز بووەو لەرێی ئاوى موغەزییەوە چارەسەرى بۆ دەکرێت.

 

سەرەتاى ئەم مانگە عومەر بەشیر بەهۆى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى خەڵکى سودانەوە لەلایەن سوپاوە لەسەر کار دوورخرایەوەو دواتر زیندانیکرا.

س.هـ