گێلاس بخۆ دوور دەبیت لە نەخۆشییەکانى دڵ

تەندروستی

21/04/2019‌ 1143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ھەروەک توێژەرەوان ئاشکراشیان کردووە کە میوەی گێلاس سودێکی زۆریشی بۆ تەندروستی دڵ ھەیەو بەوەش مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.

زانایان پێیانوایە کە گێلاس دەبێتە یەکێک لە ھۆکارەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی توشبوو بە شەکرە. بەوپێیەی چەندین پێکھاتەی کیمیایی لەخۆ دەگرێت و بەوەش دەتوانێت کۆنترۆڵی رێژەی شەکری ناو خوێن بکات. 

زانایان راشیانگەیاندووە کە ماددەی ” ئەنتوسیانین” لە پێکھاتەی گێلاسدا ھەیە و ئەو رەنگە سورەشی پێبەخشیووەو ھەروەک رۆڵی ھەیە لە رێکخستنی رێژەی ئەنسۆلینی ناو خوێندا. 

ھەروەک توێژەرەوان ئاشکراشیان کردووە کە میوەی گێلاس سودێکی زۆریشی بۆ تەندروستی دڵ ھەیەو بەوەش مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.
توێژینەوەکان دەریان خستووە کە گێلاس یەکێکە لەو میوانەی چارەسەری توانەوەی چەوری ورگ دەکات و ڕێگرە لەبەردەم نەخۆشییەکانی دڵدا.

بەپێی توێژینەوەکان، گێلاس بڕی ١٠٠ کالۆری تێدایە لەگەڵە چەندین دژە بەکتریای هەڵاوسان کە دەبنە هۆی کەمرکرندەوەی نەخۆشیەکانی دڵ.

هاوکات خواردنی گێلاس یارمەتیت دەدات باشتر و بە شێوەیەکی گونجاوتر بخەویت، هەروەها دەبێتە هۆی چالاککردنی ماسولکەکانت و لە گرژبوون دەیانپارێزێت.

سەرەڕای ئەو سودانەی سەرەوەش، خواردنی گێلاس دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئۆکسیدی نیتریک لە خوێندا کە گازێکی ژەهراوی بێڕەنگە و دەبێتە هۆی نەخۆشییەکان خوێن و هەوکردنی جومگەکان.
س.هـ