شارپرێس:
دوابەدوای لادان لە دەسەڵاتی عومەر بەشیر لە سەرۆکایەتیکردنی وڵاتی سوودان، کە نزیکەی 30 ساڵ دەسەڵاتی لەم وڵاتەدا لەدەستدابوو، وڵاتی سعودیهو ئیمارات رایانگەیاند، کە بڕی سێ ملیار دۆلار یارمەتی دارایی پێشکەش بەو وڵاتە دەکەن.
ئاژانسی فەرمیی وڵاتی سعودیه بڵاویكردهوه، بڕی 500 ملیار دۆلار لەم یارمەتیانە دەخرێتە سەر خەزێنەی بانکی ناوەندی سوودان و بڕی 2.5 ملیار دۆلاریش لەم بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی خۆراک و دەرمان و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکە تەرخان دەکرێت.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتەرز بڵاویكردهوه، دیارنییە ئەو هاوکاریکردنەی وڵاتانی سعودیهو ئیمارات بەبێ گێڕانەوە دەبێت یان وەکو قەرزێک لەلایەن ئەم دوو وڵاتەوە پێشکەش بە سوودانییەکان دەکرێت.
بەڵام ئاژانسەکەی سعودیه رایگەیاندووە، ئامانج لەو یارمەتییانە بەهێزکزدنی یەکەی دراوی وڵاتی سوودانە، کە بەهای زۆر دابەزیوە.
ئابووری وڵاتی سوودان لەم ساڵانەی کۆتاییدا بەهۆی کەمی دۆلار لەبازاڕەکانی وڵاتەکەدا دابەزینی بەخویەوە بینی و دەستپێکی ناڕەزایەکانی ئەم وڵاتەش بەهۆی خراپی بواری ئابوورییەوە بوو.
وەرگێڕانی: یاسین نادر