شازادەی مالیزیا هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی سویدی دەكات

جیهان

22/04/2019‌ 1532 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شازادەی جێنشینی مالیزیا تنكۆ محەمەد فایز لەگەڵ كچێكی سویدی هاوسەرگیری كرد، كە ناوی سۆفی لویس جۆهانسونە.

صۆفی تەمەنی 32 ساڵەو شازادە تنكۆش 45 ساڵە، كە لەئینگلتەرا لەبواری زمانی ئینگلیزی خوێندوویەتی‌و كچەكەش راهێنەری بووەو لەوێشەوە پەیوەندی لەنێوانیان دروست بووە.

ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكە لەكۆشكی "ئاستانا بالالی بیسار" مێژوویی بەرێوەچوو، كە ئەو كۆشكە لەساڵی 1840 دروست كراوەو لەئاهەنگەكەش سێسەد كەس ئامادەبوون.

هاوسەرگیرییەكەی شازادەی مالیزیا لەدوای مانگێك لەهاوسەرگیری سوڵتان محەمەدی پێنجەم پاشای مالیزیا هات، كە هاوسەرگیری لەگەڵ شاجوانی روسیا هاوسەرگیری كرد.

هـ ـ ح