شاژنە ئەلیزابێس یادی 93 ساڵەی لەدایكبوونی تەمەنی دەكاتەوە

جیهان

22/04/2019‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاژنە لەلیزابێسی دووەم، پاشای بەریتانیا یادی لەدایكبوونی 93 ساڵەی لەدایكبوونی كردەوە.

ئەلیزابێس لەتۆری كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" یادی لەدایكبوونی كردووەتەوە، ئەوەش بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی تایبەت بەژیانی.

شاژنە ئەلیزابێس یەكەم پاشای جیهانە ، كە زۆرترین ماوە لەسەر كورسی پاشایی ماوەتەوە، رۆژی یەك شەممە تەمەنی گەیشتە 93 ساڵ.

ئەلیزابێس 21 نیسان لە 1926 لەناوچەیەكی شەقامی برۆتۆن لە لەندەن لەدایك بووەو لەساڵی 1952 چووەتە سەر كورسی پاشایی، كە تەمەنی 25 ساڵ بووەو ماوەی 67 ساڵە بەردەوامە لەو پۆستە.

هـ ـ ح