ڤیدیۆ.. مار سەرۆكی لیبیریا لەنووسینگەكەی دەردەكات

جیهان

22/04/2019‌ 1241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئێستای لیبیریاو ئەستێرەی تۆپی پێی ئەو وڵاتە جۆرج ویا لەنووسینگە حكومییەكەی چووە دەرەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسی مارێك.

ویا لەوكاتەی سەرقاڵی كارەكانی سەرۆكایەتی بووە، لەگەڵ چەند بەرپرسێكی حكومی، نووسینگە تایبەتەكەی جێهێشتووە.

لەنووسینگەكەی سەرۆكی لیبریا مارێكی زەردی مەترسیدار هەبووە، بەو هۆیەوە لەسەر داوای پاشەوانەكانی ئەو نووسینگەی جێهێشتووە.

لەو بارەشەوە، كۆمەڵێك لەفەرمانبەرانی نووسینگەی سەرۆكایەتی گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوەو تێدا مارەكە دەبینرێت.

هـ ـ ح