یۆڤانتۆس چارەنووسی دیبالاو ئەلێگری یەكلادەكاتەوە

sharpress.net

354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/04/2019‌

شارپرێس:
فابیۆ باراتیسی بەرێوەبەری هونەری یانەی یۆڤانتۆس چارەنووسی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد.

باراتیسی لەمیانی لێدوانێكی بۆ سكای سپۆرتی ئیتالی جەختیكردەوە، كە پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی لەریزی یانەكەیان دەمێنێتەوە.

باراتیسی قسەی لەسەر چارەنووسی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری كردو جەختی لەوەش كردەوە، ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەكەی دەمێنێتەوەو بەردەوام دەبێت.

پێشتر دەنگۆ هەبوو هاوینی داهاتوو پاولۆ دیبالا لەریزی یانەی یۆڤانتۆس دەڕوات‌و یانەكەش دەیەوێت بەمحەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ بیگۆڕێتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved