ئابرووچوونێكی نوێ عەرشی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەهەژێنێت

جیهان

22/04/2019‌ 3111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای فەیسبووك دانی بەوەداناوە، كە هەستاوە بە كۆكردنەوەی زانیاری لە هەژماری ئیمەیڵی زیاتر لە 1,5  ملیۆن بەكارهێنەر ، بێئەوەی رەزامەندی ئەوان وەربگرێت .

پێگەی " بزنس ئینسایدەر" ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە لە مانگی مایسی ساڵی ٢٠١٦ هەستاوە بە دابەزاندنی داتاكانی هەژماری ئیمەیڵی بەكارهێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتییەكەی.

شارەزایانی بواری تەكنیكی دەڵێن: ئەو كەسانەی ویستوویانە هەژمارێكی نوێ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بكەنەوە ، لەڕێگای داواكردن لەژمارەی تێپەڕی ئیمەیڵەكانیان توانیویەتی دەستی بگات بەو زانیارییانە .

لای خۆیەوە كۆمپانیای فەیسبووك جەختیكردووەتەوە، كە شێوازی مامەڵەكردنی لەگەڵ بەكارهێنەرە نوێیەكان گۆڕیوە ، بەجۆرێك ئێستا داوای ژمارەی تێپەری ئیمەیڵەكان ناكات ، ئەوەش لەپێناو ئەوەی ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن: فەیسبووك لەو ڕێگایەوە داتا كەسییەكان دەدزرێت كۆتاییان پێبهێنرێت .

ئەوە یەكەم ئابڕووچوونی فەیسبووك نییە، كە پەیوەندی هەیە بە تایبەتمەندی داتای بەكارهێنەران، بەڵكو لەساڵی ٢٠١٨ كۆمپانیاكە دانی بەوەدانا بەهۆی بوونی كەموكووڕییەك لەبەرنامەكانیدا بۆتە هۆی دزەپیكردنی وێنەی زیاتر لە ٦،٨ ملیۆن بەكارهێنەر ، ئەوە جگە لەوەی هەژماری زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بەكارهێنەر دزەیكراوەتە ناو.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی