شارپرێس:
لە ڕووداوێكدا، كە پێشینەی نەبووە ، ئافرەتێكی ئەڵمانی بەجیاوازی ٩٧ رۆژ دووانەیەكی دەبێت ، بەوەش دەبێت بە یەكەم دووانە، كە لە دوو ساڵی جیاوازدا لەدایك دەبن .
دایكەكە یەكەم منداڵی لە نۆڤەمبەری ٢٠١٨ و لە هەفتەی ٢٦ی سكپڕییەكەیدا داناوە، ئەوەش دوای ئەوەی پزیشكەكان بینیان، كە زۆر پێویستە نەشتەرگەری منداڵ بوون بۆ دایكەكە بكرێت تا منداڵێكیان لەسكی دایكەكە بهێنریتە دەرو دەمی منداڵدانەكە دابخرێت و منداڵەكەی تر بمێنێتەوە .
لە ٢٢ ی شوباتی ئەماساڵیش جارێكی تر دایكەكە گوسترایەوە بۆ نەخۆشخانە تاوەكو منداڵی دووەمیش لەوی لەدایك ببێت ، بەوەش دوو منداڵە دووانەكە بەجیاوازی ٩٧ رۆژ لەدایك بوون .
بەرپرسانی نەخۆشخانەی "Holweide" ی ئەڵمانی، كە دووانەكەی لێ لەدایك بووە دەڵێن: ئەوە یەكەم جارە لەجیهاندا رووداوی لەو جۆرە روودەدات ، چونكە گەورەترین جیاوازی كە پێشتر تۆماركرابێت لەنێوان لەدایك بوونی منداڵی دووانە ٨٧ رۆژ بووە .
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی