2 دەرمانی چارەسەری پڕۆستات مەترسی تووشبوون بەشەكرەیان لێدەكێت

تەندروستی

22/04/2019‌ 1830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:
پزیشكان لە پشكنینە نوێیەكانیاندا بەو ئەنجامە گەیشتوون، بەكارهێنانی دەرمانە چارەسەرییەكانی پڕۆستات دەتوانێت مەترسی تووشبوون بەشەكرەی پلە (2) زیاتر بكەن.

بەپێی هەواڵێكی نیۆیۆرك تایمز، پسپۆڕانی پزیشكی بەریتانی بەو ئەنجامە گەیشتوون دوو دەرمانی بەربڵاو و بەكارهێنراوی نەخۆشی پڕۆستات دەتوانێت مەترسی تووشبوون بەشەكرەی پلە (2) زیاتر بكەن.

نەخۆشی  (Benign prostatic hyperplasia)یان شێرپەنجەی نامەترسیداری پڕۆستات دەبێتە هۆی گیرانی بۆرییەكانی میز، یان میزەچركە لە كەسەكاندا، لەو لێكۆڵینەوەدا پسپۆڕانی پزیشكی دوو جۆرە دەرمانی چارەسەرییان لێكدانەوە بۆ كرد، كە بەزۆری بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتی نەخۆشییە بۆ نەخۆشەكان دەنووسرێت و ڕاسپاردەی بەكارهێنانی بۆ نەخۆشەكان دەكرێت. 

دەرمانەكانیش بریتین لەدوتاسترید(Dutasteride) و فیناسترید  (Finasteride)، كە پسپۆڕان كاریگەری ئەو دەرمانانەیان لەسەر 39 هەزار كەس تاقیكردەوە.

هەروەها پسپۆڕان لەپاڵ ئەو دەرمانە چارەسەریانەشدا دەرمانێكی تریان بەناوی فلوماكس = تامسولوسین) (Flomax =Tamsulosin)یان لەسەر 16 هەزار تووشبووی تر بەنەخۆشی شێرپەنجەی نامەترسیداری پڕۆستات تاقیكردەوە، تازیاتر بەراوردی دەرمانەكانیان بۆ دەربكەوێت.

لەئەنجامدا پسپۆڕانی پزیشكی بەریتانی بەو ئەنجامە گەیشتن، كەسانێك دەرمانی دوتاسترید(Dutasteride) یان وەرگرتبوو ڕێژەی لە 32% و ئەوانەشی دەرمای فیناسترید  (Finasteride)یان وەرگرتبوو، بە ڕێژەی لە 26% زیاتر لە مەترسی تووشبون بەشەكرەی پلە (2)دا بوون.

وەرگێڕان: یاسین نادر