كاریگەری ڤیتامینD لەسەر گەشەی خانەی شێرپەنجەییەكانی ڕیخۆڵە

تەندروستی

22/04/2019‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك ڤیتامین D دەتوانێت ڕووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە ببێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میدیكاڵ نیوز توودەی، لێكۆڵەران لەلێكۆڵینەوەكانیاندا بەو ئەنجامە گەیشتن، بەكارهێنانی ڤیتامینD  لەگەڵ دەرمانە كیمیاییەكانی تر دەتوانن گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانی ڕیخۆڵە بوەستێنن.

ئەو پسپۆڕانە بە جەختكردنەوە لەوەی، كە ڤیتامینD دەتوانێت لەوەستانی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان كاریگەری بەرچاوی هەبێت، كە ئەنجامە بەدەستهاتووەكان جێگای هیوان و دەتوانێت وەك جێگروە دەرمانییەكان لەداهاتوودا لێیان بڕوانرێت.

لەم لێكۆڵینەوەدا لێكۆڵەران دیراسەیان لەسەر 139 تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی پێشكەوتووی ڕیخۆڵە كرد و ئەوانیان دابەشی دوو گروپ‌ كرد. 

هەندێك لەوان بڕێكی‌زۆر ڤیتاینیDو هەندێكی تریان ڕێژەیەكی كەمتر لە ڤیتامینی Dیان پێدرا.

لێكۆڵەران بینییان گەشەی نەخۆشییەكە لەو كەسانەی كە بڕێكی زۆر ڤیتامینیDیان وەرگرتبوو، تاڕادەی3مانگ وەستابوو، و لەو كەسانەشی ڕێژەیەكی كەم لەم ڤیتامینەیان وەرگرتبوو، وەستانێكی11مانگیی هەبوو.

وەرگێڕان: یاسین نادر