مباپی لەمیسی نزیك دەبێتەوە

sharpress.net

443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

22/04/2019‌

شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لەلیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە نزیكبووەتەوە.

كیلیان مباپی لەدوای ئەوەی لەكۆتا یاری خولی فەرەنسی سێ‌ گۆڵی تۆماركرد، ژمارەی گۆڵەكانی گەیاندە 30 گۆڵ لەخولی ناوخۆیی فەرەنسا.

لەئێستادا مباپی بە سێ‌ گۆڵ لەدوای میسییەوە، كە كوڕە ئەرجەنتینییەكە بە تۆماركردنی 33 گۆڵ گۆڵكاری خولی ئیسپانییە.

ئێستا ئەو دوو یاریزانە كێبڕكێ دەكەن لەسەر بوونە گۆڵكاری یەكێك لەخولە گەورەكانی ئەوروپا، بۆ ئەوەی نازناوی پێڵاوی ئاڵتوونی بەرنەوە، كە میسی پێشتر 5 جار ئەو نازناوەی بردووەتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved