بڕیارەكەی ئەمریكا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەكاتەوە

جیهان

22/04/2019‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو بڕیارەی ئەمریكا لەبارەی گەمارۆكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران رایدەگەیەنێت، نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، بەرێژەی 3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی ئەمریكا لەكۆتا مامەڵەكان 2.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 69.78 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەمریكا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو هەشت وڵاتە رابگرێت، كە پێشتر بۆ كڕینی نەوتی ئێران دەریكردبوو، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو ئەگەر هەیە نرخی نەوت زیاتریش بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح