3 كوڕی ملیاردێرێك لەتەقینەوەكانی سریلانكا كوژراون

جیهان

22/04/2019‌ 1944 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی دیلی میلی بەریتانی ئاشكرای كرد، وتەبێژێك بەناوی ملیاردێری دانیماركی (ئەندرس هولش)، دووپاتیكردەوە سێ كوڕی ناوبراو، كە خاوەنی چوار كوڕە، لەهێرشەكانی سریلانكادا لە رۆژی یەك شەممەدا كوژراون.

راپۆرتەكان باسی ئەوەیان كردووە كوڕەكانی خاوەن پێگەی "ئاسوس"ی بەریتانی، كە نمایشكاری جل و بەرگ و جوانكارین بۆ فرۆشتن لەرێگەی ئینتەرنێتەوە، گەشتیان كردووە بۆ سریلانكا بەمەبەستی بەسەر بردنی پشووی جەژنی "فسح"، پێشبینی ئەوەشیان نەكردووە بەو جۆرە كارەساتبارە كۆتاییان دێت.

پایتەختی سریلانكا (كولومو) و شارەكانی دراوسێی رۆژی یەك شەممە 21ی نیسان، چەندین تەقینەوەی بە خۆیەوە بینی، تێیدا ئۆتێل و كەنیسەكانی كردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لەو بارەیەوە راگەیاندبێت.

تەقینەوەكان چەندین رۆاڵەتیان لە دەوربەری پایتەخت و كەناری رۆژهەڵاتی ئەو ولاتە وێران كرد و میوانی ئۆتیلەكان و مەسیحیەكان و گەشتیارە بیانیەكانی كردە ئامانج.

لە هێرشەكاندا بەلای كەمەوە 35 بیانی كوژراون، لەنێویاندا 5 بەریتانی هەن، بەگوێرەی رۆژنامەی –دیلی میل-.

ئێستا وەزارەتی بەرگری سریلانكا فەرمانی بە قەدەغە كردنی هاتوچۆكردوە تا كاتێكی نادیار، لەلایەكی ترەوە خزمەتگوزاریەكان لە رێگەی تۆرە كۆمەلایەتیەكانەوە وەستێنراوە.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا