پاشای مەغریب داوای هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی یەهودییەكان دەكات

جیهان

22/04/2019‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاشای مەغریب محمدی شەشەم داوا دەكات دەستەی نوێنەرایەتی بۆ كۆمەڵە یەهودیەكان لە مەغریب دروست بكرێتەوە.

هەڵوێستەكەی پاشای مەغریب بەشێوەیەكە، فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ كردوە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی لیژنەكانی تائیفەی یەهودی بكرێت، كە بۆ ماوەی پەنجا ساڵە راوەستاوە و بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1969 ئەنجامدرا.

ئەم بڕیارەی پاشای مەغریب پاش كەمتر لەهەفتەیەك دێت بە بڕیارێكی تری سەبارەت بەدروست كردنی مۆزەخانەیەك بۆ رۆشنبیریەتی یەهودی- مەغریبی لە شاری فاس، ئەمەش لە چوارچێوەی گرنگیدانەكانی دێت بە كەلتوری یەهودیەكانی مەغریب.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا