تەقینەوەیەكی تر پایتەختی سریلانكا دەهەژێنێت

جیهان

22/04/2019‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە تەقینەوەیەكی تر لەنزیك یەكێك لە كڵێساكان لە پایتەختی سریلانكا روویداوە.

ئەوەش دوای رۆژێك لە ئەو زنجیرە تەقینەوەیە خوێناویەی ئەو وڵاتەی گرتەوەو ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

شایەتحاڵەكان باسیان لەوە كردووە، كە تەقینەوەكە كاتێك رووویداوە كە هیزەكانی پۆلیس خەریكی پووجەڵكردنەوەی بۆمبیك بوون‌و بە ئۆتۆمبیلێكەوە بەستراوە و نزیك یەكێك لە كڵێساكان بووە .

هەروەها كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، پۆلیس بۆمبە چێنراوەكەی تەقاندووەتەوە ، ئەوەش دوای چەند خولەكێك لە چۆڵكردنی دەوروبەری كڵیساكە لەلایەن پۆلیسەوە.

راجیسا سیناراتنی وتەبیژی حكومەتی سریلانكا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە پێمان وانییە ئەو كەسانەی ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە لەناو وڵاتدا مابن، دیارە تۆڕێكی جیهانی هەیە بۆ هاوكاریكردنیان ئەگینا نەدەتوانرا ئەو هێرشە جێبەجی بكرێت .

رۆژی یەكشەممە زنجیرەیەك هێرش كرایە سەر دوو كڵیسا و چوار هۆتێل لە كۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانكا و دەوروبەری ئەو شارە كە بووە هۆی كوژران و بریندار بوونی سەدان كەس .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی