کۆشکی سپی: هیچ وڵاتێک لە گەمارۆکانی سەر ئێران نابەخشین

جیهان

22/04/2019‌ 1389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆشکی سپی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان مۆڵەتی بەخشینی هیچ وڵاتێک لە کڕینی نەوتی ئێران و هاوردەکردنی بۆ وڵاتەکەی نوێ ناکاتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش ڕایدەگەیەنێت، کۆشکی سپی بۆ زیاترکردنی گوشارەکانی لەسەر ئێران، مۆڵەتی ئەم  هەشت وڵاتەی کڕیاری نەوتی ئێران نوێ ناکاتەوە.

وڵاتی ئەمریکا لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، هەشت وڵاتی ( چین، هیندستان، ئیتالیا، یۆنان، یابان، کۆریای باشوور، تایوان و تورکیا)لە کڕین و هاوردەکردنی نەوتی ئێران بەخشی.

لەگەڵ ئەمانەشدا گەمارۆکان لەم بوارەدا بۆ گوشار خستنەسەر  حکومەتی تارانە تا دەستبەرداری بەرنامە ناوەكیی و مووشەكییەكەی ببێت و  لە یارمەتیدانی گرووپە تووندڕەوەكان بەئامانجی شێواندنی سەقامگیری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست واز‌ بێنێت.


وەرگێڕانی: یاسین نادر