شارپرێس:
گۆڕنكارییه جیۆسیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان یه‌كه‌م كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت داده‌نێت‌و چاوه‌رێده‌كرێت نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه.
دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاریی له‌ناوچه‌كه‌و جیهان كه چاودێران به گۆرانكارییه جیۆ سیاسی ناویده‌به‌ن، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روو 80 دۆلار زیادكردووه، دیارترین گۆڕانكارییه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: ڕێككه‌وتنی مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2018ی نێوان ئه‌ندامانی ئۆپیك به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودییه له‌گه‌ڵ ڕوسیا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 1 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، كه له‌رێككه‌وتنه‌كه‌دا ڤه‌نزوێلا‌و ئێران به‌خشرابوون.
دووه‌م: سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ڤه‌نزێلا‌و ئێران، كه نزیكه‌ی دوو بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی بڕیارێكی نوێی ئه‌مریكاش، هیچ وڵاتێك له‌مڕۆوه له‌مامه‌ڵه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران نابه‌خشرێت.
سێیه‌م: ترسی جیۆ سیاسی كه كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی لیبیا هه‌یه، كه ئه‌و وڵاته ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن‌و 400 به‌رمیل نه‌وت ده‌نێرێته بازاڕه‌كانی جیهان، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامیی گرژییه‌كانی نێوخۆی جه‌زائیر.
چواره‌م: پاشه‌كشێی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا له سێ ملیۆن و 100 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ نیو ملیۆن به‌رمیل.
چاودێران ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ربێتوو خواستی چین له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مببێته‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ له‌م مانگه‌وه نرخی نه‌وت كه ئێستا گه‌یشتووته نزیكه‌ی 72 دۆلار، ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
ڕ . ج