خواردنی پارچەیەك پەنیری رۆژانە مرۆڤ لەمەترسی جەڵدەی دڵ دووردەخاتەوە

تەندروستی

23/04/2019‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانكۆی ریدنجی بەریتانی خواردنی پەنیر بەشێوەی رۆژانە سوودی بۆ دڵ هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوەی پارچەیەك پەنیر بەشێوەی رۆژانە دەبێت پارێزگاری لەدەمارەكان‌و مرۆڤ لەجەڵدەی دڵ دەپارێزێت.

گۆڤاری "European Journal of Nutrition" ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوەو ئاشكراشیكردووە، خواردنی پەنیر بەرێژەی 14% فشاری خوێن كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لەسەر كۆمەڵێك كەس ئەنجامدراوە، كە دابەشی دوو كۆمەڵە كراون‌و ئەوانەی پەنیریان خواردووە بەشێوەی رۆژانە ئەنجامەكانیان هەرێنی بووەو ئەوانەشی خواردنی تریان خواردووە، ئەنجامەكەیان نەرێنی بووە.

هـ ـ ح