خواردنەوەی قاوە لەگەڵ شیرینی حەوت بۆ خواردنی شەكر زیاتر دەكات

تەندروستی

23/04/2019‌ 844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌، خواردنەوەی قاوە لەگەڵ شیرینی وا لەمرۆڤ دەكات، حەوت بۆ خواردنی شیرینی زیاتر بكات.

توێژینەوەكە لەزانكۆی كۆرنێلی ئەمریكی ئەنجامدراوەو گۆڤاری "Journal of Food Science" بڵاویكردووەتەوەو تێدا ئاشكراكراوە، ئەگەر بەیانیان كوپێك قاوەو پارچەیەك شیرینی بخورێت، ئەوە بەدرێژایی رۆژ حەز بۆ خواردنی شرینی زیاتر دەبێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كاریگەری مادەی كافاینی ناو قاوەو شیرینی وا لەمرۆڤ دەكات حەزی بۆ خواردنی شیرینی زیاتر بێت.

هـ ـ ح