ڤیدیۆی نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەی ڤلادیمێر پوتین بڵاودەكرێتەوە

جیهان

23/04/2019‌ 1302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەوەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا بڵاوكرایەوە، كە ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری "Aurus".

كەناڵی "زفیزدا"ی سەربازی ڤیدیۆی نەوەی نوێی ئۆتۆمبیلی "Aurus" بڵاوكردەوە، كە لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری روسیا دروستكراوە.

ئۆتۆمبیلەكە بەناوی "سینات ئێس-600" دروستكراوە، كە تایبەتە بەسەرۆكی روسیاو تەنیا چوار دانەی لێدروستكراوە.

هـ ـ ح