هێزی تایبەتی سوپای روسیا مەترسیدارترین هێزی جیهانن

جیهان

23/04/2019‌ 2397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزی تایبەتی سوپای سوریا مەترسیدارترین هێزی جیهانن، كە هێزەكە بە "سبتسناز" ناسراوە.

ئەو هێزە لە پێنج یەكەی تایبەت پێكهاتووەو هیچ یەكێك لەو یەكانە پەیوەندیان بەیەكەوە نییەو راهێنانی تایبەت دەكەن.

ئەو هێزە لەناوخۆی روسیاو لەدەرەوەش چەند ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان ئەنجامداوەو یەكێك لەئۆپەراسیۆنەكانیشیان ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك بووە بۆ بردنی فڕۆكەیەك لەناو بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا.

پێگەی "رۆشن بیوند هید لاینز"ی ئەمریكی ڤیدیۆیەكی ئەو هێزەی بڵاوكردووەتەوەو بە بەهێزترین ‌و مەترسیدارترین هێز لەجیهان وەسفی كردووە.

هـ ـ ح