ڤیدیۆ.. سەمیرە سەعید بەگۆرانییەك عێراقییەكان سەرسام دەكات

هەمەڕەنگ

23/04/2019‌ 5459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنە گۆرانیبێژی مەغریبی سەمیرە سەعید، عێراقییەكانی سەرسام كرد، ئەوەش بەبڵاوكردنەوەی گۆرانییەكی نوێ‌.

گۆرانییەكەی سەمیرە سەعید ناوی "مدلع" بەهۆی ئەوەی بەشێوە زاری عێراقی وتراوە، عێراقییەكان سەرسام بوون، كە جاری یەكەمە بەو شێوە زارە گۆرانی بڵێت.

شیعری گۆرانییەكە لەنووسینی "فراس الحبیب"و ئاوازی "علی صابر"و دابەشكردنی مۆسیقاشی " محب الراوی"یە.

ئەو گۆرانییەی سەمیرە سەعید یەكێكە لەگۆرانییەكانی ئەلبومە نوێیەكەی، كە گۆرانییەكانی بەشێوەی كەنداوی‌و مەغریبی‌و عێراقی وتووەو بڕیارە لەكۆتایی مانگی رەمەزان بڵاوبكرێتەوە.

سەمیرە بەشێك لەگۆرانی "مدلع"ی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاوكردووەتەوەو لەماوەیەكی كەم زیاتر لە 63 هەزار كەس سەیری گۆرانییەكەیان كردووە.

هـ ـ ح