گۆشتی هەژاران.. سوودە سەرسووڕهێنەرەكانی جۆرەكانی نیسك

تەندروستی

23/04/2019‌ 836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەڵك وا ڕاهاتوون، كە زۆر بەتامەزرۆوە گۆشت بخۆن ، بێئەوەی بزانن جۆرێكی تری گۆشت هەیەو هەرزانترو بەچێژتریشە ، ئەوە جگە لەوەی خۆراكێكی پر ڤیتامینە و  پێی دەوترێت "گۆشتی هەژاران" .

بەگوێرەی پێگەی "ئینسایدەر میدیا"، نیسك دەكرێت جێگرەوەیەكی نموونەیی گۆشت بێت ، خواردنێكی زۆر تەندرووست و بێخەرجییە ، زۆر لەرەگەزە خۆراكییەكانی تێدایە وەكو پرۆتین، كە بەزۆری لەگۆشتدا هەیە .

نیسك وەك گۆشت ریژەیەكی بەرزی پرۆتینی تێدایە ، ئەوەش وایلیدەكات بیكات بە پێكهێنەرێكی سەرەكی هەر سیستەمیكی خۆراكی رووەكی ، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی بە ڕیشاڵی خۆراكی و ئاسن دەوڵەمەندە.

دەكرێت نیسك لەگەڵ سەوزە لێبنرێت ، یان وەك شۆربا پیشكەش بكرێت ، دەكرێت تەنانەت لەگەڵ هەندێك شیرینیش تێكەڵ بكرێت ، ئەمەش وایلێدەكات نیسك خواردنێكی باو بێت لە جیهاندا بەتایبەت لەناوچە وشكەكان بەهۆی ئاسانی ئامادەكردنی .

نیسك بەپێی ئەو رەگەزە خۆراكییەی تێیدایە رەنگی جیاوازە ، وەك رەنگی سەوز ، سوور ، زەرد ، رەش، پرتەقاڵی ، خۆڵەمێشی هەروەك نیسكی قاوەیی یان گەنم رەنگ.

نیسك گەلێك جۆر رەگەزی كانزایی تێدایە بەتایبەت ئاسن ، زنك ، سیلینیۆم ، مس ،  پۆتاسیۆم ،  فسفۆر ، كالیسیۆم و مەگنیسیۆم.

نیسك ئەركی گورچیلەكان باش دەكەن و ڕێ لە درووستبوونی بەردی گورچیلە دەگرن ،كاری كۆئەندامی هەرس باشتر دەكات و پرۆسەی هەرس ئاسان دەكات ، ڕێ لە قەبزی دەگرێت و جەستە لە پاشەرۆ و ژەهرەكان پاك دەكاتەوە.

نیسك نیشانەكانی كۆڵۆنی دەماری كەمدەكاتەوە ، كێشی جەستە ڕێكدەخات لەبەر ئەوەی وادەكات زوو هەست بە تێری بكرێت ، ئەمەش وادەكات ری لەوە بگرێت كە برێكی زۆر خواردن بخورێت .

لە سوودەكانی تری نیسك ئەوەیە كە ئاستی شەكر لە خوێندا ڕێكدەخات و ناهێڵێت بەرز ببێتەوە ، جەستەش لە كۆلیسترۆڵی زیانبەخش رزگار دەكات و كۆلیسترۆڵی سوودبەخش بەرز دەكاتەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی