شارپرێس:
لێكۆلینەوەیك ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ملیۆنان كەس لەجیهاندا پاسوۆردێكی زۆر ئاسان بەكار دەهێنن كە بریتییە لە ژمارەی ١ بۆ ٦ ، ئەمە وادەكات كە زۆر بائاسانی هەژمارەكانیان هاك بكرێت.
ئەو لێكۆڵینەوەیە، كە ناوەندی نیشتمانی بۆ ئاسایشی زانیارییەكان لە بەریتانیا پێیهەستاوە ئەوەی دەرخستووە، كە پاسوۆردی ١ بۆ ٦ لە زۆرترین ئەو هەژمارانەدا بەكارهێنراوە كە هاككراون .
بەپێی لیكۆڵینەوەكە هەژماری ٢٣ ملیۆن كەس، كە هاككراوە دەركەوتووە زۆربەیان ئەو پاسوۆردە ئاسانەیان داناوە .
بەپێی ناوەندە بەریتانییەكە لە پاسوۆردە ئاسانەكانی تریش بریتییە لە ١٢٣٤٥٦٧٨٩ ، password , qwerty , ١١١١١١١.
ئیان لیڤی بەڕێوەبەری هونەری ناوەندەكە دەڵێت: ئەو كەسانەی وشەی تێپەری ئاسان بەكاردەهێنن خۆیان تووشی مەترسی دەكەن ، دەشڵێت زانیاری گرنگ و هەستیار پێویستی بە وشەی تێپەڕی وەهایە كە نەكرێت كەس بیری بۆ بچێت .
لێكۆڵینەوەكە داوا دەكات، كە بەكارهێنەران پشت بە پاسوۆردێك ببەستن كە لە سێ وشەی هەڕەمەكیی پێكهاتبێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی