شارپرێس:
روسیا خەریكی ئامادەكارییە بۆ زیادكردنی چەكێكی وێرانكەر بۆ جبەخانە سەربازییەكەی، كە ئەویش بنیادنانی درێژترین ژێردەریاییەو بەچەكی ناوەكی و توانای جەنگی بێوێنە پڕچەككراوە.
درێژی ژیردەریاییەكە ٦٠٤ پێدەبێت و ٦ مووشەكی ناوەكی لەسەر دەبێت ، كە هەر یەك لەو مووشەكانە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ناوەكی هەیە بەتوانای ٢ مێگا تۆن ، ئەوەش دەكاتە توانای تەقینەوەی ملیۆنێك تۆن لەماددەی TNT .
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بەوەش ئەو مووشەكە ١٣٠ جار لەو بۆمبە بەهێزتر دەبێت، كە بەسەر هێرۆشیمادا درا .
شارەزایان بەهۆی ئەوەی توانای وێرانكاری ئەو ژیردەریاییە زۆر گەورەیە ، دەترسن لەئەگەری تەقینەوەی خۆیدا تسوومانییەك درووست بكات كە بەرزییەكەی بگاتە ٣٠٠ پێ .
رۆژی سێشەممە ژێردەریاییەكە لە لە كەناری جەمسەری باكووری رووسیا و بەندەری سیفیرۆدفینسك دەخرێتە دەریاوە .
ژێردەریاییەكە لەبەشی خوارەوەی ژیردەریاییەكەی تری لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە كە درێژییەكەی ١٨٠ پێ دەبێت و جێگای ٢٥ كەسی تێدا دەبێتەوە ، كە بۆ پرۆسەی گەران و رزگاركردن بەكاردەهێنرێت ، ئەوە جگە لە بەكارهێنانی بۆ كاری سەربازی .
بەگوێرەی رۆژنامە بەریتانییەكە ژێردەریاییەكە راپۆرتەكانی راستەوخۆ بۆ ڤلادیمێر پۆتین بەرز دەكاتەوە لەجیاتی ئەوەی بۆ فەرماندە سەربازییەكانی هێزی دەریایی بنێرێت ، ئەوەش وادەكات كە ئەو ژیردەریاییە زیاتر لە ئاژانسی هەواڵگری رووسیا بجێت لەژێر دەریادا .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی