فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران نرخی نەوت زیاتر بەرزدەكاتەوە

جیهان

23/04/2019‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی فشارەكانی ئەمریكا بۆ گەمارۆی زیاتر بۆ سەر ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.07 دۆلار بەرێژەی 2.88% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.04 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش ، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.70 دۆلار بەرێژەی 2.66% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.70 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هـ ـ ح

بەپەلە