ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار بۆ پێدانی زانیاری لەسەر تۆڕی پارەداركردنی حیزبوڵڵا دەبەخشێت

جیهان

23/04/2019‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی ئەمریكا ڕایگەیاند بەخششێكی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار تەرخان كردووە بۆ هەر كەس و لایەنێك بە پێدانی زایناری پشكداری بكات لەپچڕاندنی تۆڕی پارەداركردنی حیزبوڵڵای لوبنانی. 

مایكل ئەفانۆفی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئەمنی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی بەرنامەی بەخششەكان لە پێناو دادوەریدا، بەخششێكی 10 ملیۆن دۆلاری ڕادەگەیەنین لەبەرانبەر پێدانی هەر زانیارییەك پشكداری بكات لە سەروژێركردنی چالاكییە داراییەكانی حیزبوڵڵا، كە پشتیوانی لە ڕێكخراوی حزبوڵای لوبنانی تیرۆرستی جیهانی دەكات.

ناوبراو راشیگەیاند، ئەمە یەكەمجارە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەخششێكی لەم جۆرە ڕابگەیەنێت بۆ وەرگرتنی زانیاری لە بارەی تۆڕی پارەداركردنی حزبوڵای لوبنانییەوه" كە وەزارەتی دەرەوە لە ئۆكتۆبەری 1997 وە لە لیستی تیرۆردا ناوی جێگیر كردووە، و ووتیشی "حیزبوڵڵا چەك و پارە و ڕاهێنانی لە ئێرانەوە دەست دەكەوێت".

بەرپرسەكە ئەوەشی ڕوونكردەوە هەر زانیارییەك بە وەزارەتی دەرەوە بگات لەوبارەوه بە نهێنی دەمێنێتەوە، ووتیشی ئەوانی گەرەكیانە زانیارییەكی  لەوجۆرە پێشكەش بكەن، دەتوانن سوود لە پێگەی ئەلەكترۆنی وەزارتی داد وەرگرن.

بە گوێرەی بەیاننامەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دەرەوە و داد، پارەكە ڕادەستی ئەو كەسە و لایەنە دەكرێت كە ئەو جۆرە زانیارییە دەدات سەبارەت بەوانەی حزبوڵا پارەدار دەكەن،یان حسابی بانكی یان زانیاری گومرگی یان بەڵگەی سەودا و مامەڵەی خانوبەرەكانیان ئاشكرا دەكەن.

سەرچاوە: RT
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر

بەپەلە