پاكستان دژی مانەوەی سوپای ئەمەریكایە لەعێراق

عیراق

23/04/2019‌ 683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس،
سەرۆك وەزیری پاكستان رایگەیاند، وڵاتەكەی هەر لەسەرەتاوە دژی بوونی سوپای ئەمەریكا بووە لە عێراق و ئەڤغانستان.

عەمران خان سەرۆك وەزیری پاكستان لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێران باسی لەوە كردووە، لەهەموو بوارەكاندا خاڵی هاوبەش لەنێوان تاران و ئیسلام ئاباددا هەیە .

سەرۆك وەزیری پاكستان راشیگەیاندووە، تیرۆریستان دەیانەوێت درز بخەنە پەیوەندی دۆستانە و برایانەی نێوان ئێران و پاكستان و ناكۆكی و دووبەرەكی لەنێوانیاندابخولقێنن ، بۆیە ئیمە بەوپەری بڕواوە دژی تیرۆرین و رێگە نادەین خاكی وڵاتەكەمان بۆ هێرشكردنە سەر ئیران بەكاربهێنرێت.

سەبارەت بە بوونی سەربازیانەی ئەمەریكا لەناوچەكە عەمران خان رایگەیاند "ئێمە هەر لەسەرەتاوە دژی دەستتێوەردانی سەربازی و بوونی هێزەكانی ئەمەریكا بووین لە عێراق و ئەڤغانستان، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە دژی داگیركردنی جۆلان و ناساندنی قودسین وەك پایتەختی ئیسرائیل ، پێشمان وایە كشانەوەی تاكلایەنەی ئەمەریكا لە ڕیكەوتننامەی ناوەكی لەگەڵ ئێران لەگەڵ یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەكان نایەتەوە".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی