ئەگەر توركیا موشەكی ئێس ٤٠٠ بكرێت رووبەڕووی سزای توندی ئەمریكا دەبێتەوە

جیهان

23/04/2019‌ 1017 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی دیاری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا باس لەوە دەكات ئەگەر بێت و توركیا هەنگاو بەرەو كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی روسی بنێت ، ئەوە رووبەرووی سزادانی ئەمەریكا دەبێتەوە، ئەوە سەرباری ئەوەی بێبەش دەكرێت لە دەستراگەیشتنی بە فرۆكەی شەبەحی جۆری ئێف-٣٥ .

سیناتۆر رۆبەرت مینیدیز  لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ ئەلێكسیس بابشیلاش سەرنووسەری رۆژنامەی "كاسیمیری Kathimerini"ی بەناوبانگی یۆنانی گوتوویەتی " ئەگەر بێت و توركیا سیستەمی ئێس٤٠٠ی رووسی بكڕێت ، ئەوە ئەو وڵاتە بچووكترین دەرفەتی ئەوەی نییە دەستی بە فرۆكەی ئیف-٣٥ی ئەمەریكی  بگات  ، ئەوە سەرباری ئەوەی بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ئەمەریكا گەمارۆی بەسەردا دەسەپێنرێت ، ئەوەش جالاكییەكە بەسەر هەر وڵاتێك دەسەپێنرێت لە جیهاندا لەناویشیدا توركیا ، هیچ میكانیزمیكیش نییە ئەوە قبووڵ بكات فرۆكەی ئێف-٣٥ لەتەنیشت سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی روسی بێت .

سیناتۆر رۆبەرت مینیدیز  ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە سیستەمی ئیس٤٠٠ توانای ئەوەی هەیە كڕۆكی تەكنەلۆژیای بەكارهاتووی ناو فرۆكەی ئێف-٣٥  بدزێت ، ئەوەش بۆ واشنتۆن ئەستەمە ڕێگە بەكارێكی لەو جۆرە بدات .

گواستنەوەی بنكە سەربازییە ئەمەریكییەكان بۆ یۆنان 
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئایا واشنتۆن بیر لە گواستنەوەی بنكە سەربازییەكانی لە توركیاوە بۆ یۆنان دەكاتەوە ئەگەر هات و پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و توركیا هەر ئاوا بە گرژی مایەوە ، ئەو سیناتۆرە ئەمەریكییە گوتی هەرچەندە پێموایە كە ئەو روونادات ، بەڵام واشنتۆن هەموو شتیك دەكات لەپێناو پاراستنی ئاسیشی نەتەوەییەكەی لەوانەش گواستنەوەی بنكە سەربازییەكانی بۆ جێگای تر .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی