ناچێتە ژێر فشارو هەڕەشەكانی ئەمریكا
توركیا لە بەرانبەر هەڵوەشانەوەی مامەڵەی كڕینی سیستەمی ئێس 400 خۆی بەدەستەوە نادات

جیهان

23/04/2019‌ 1344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس.
جێگری وەزیری بەرگری روسیا، فەریقی یەكەم ئەلیكسەندر فومین رایگەیاند، توركیا خۆڕاگریەكی بەهێزی هەیەو بەرانبەر هەڕەشەی ئاشكراكردنی خاڵی لاواز لەلایەن ئەمەریكاوە خۆی بەدەستەوە نادات، و واز لە كڕینی كۆسیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی ئێس 400 ناهێنێت.

فۆمین لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "ئار تی" راشیگەیاند، هەڵوێستێكی چالاكی هاوبەشە توركەكانمان جێگای سەرسوڕمانە، بەوەی رۆحیەتی خۆراگریەكی زۆریان هەیە و نەرمی نانوێنن بەرانبەر فشارەكانی ئەمەریكا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە مامەڵەی ئێس -400 ەوە هەیە، ئەمەش مانایەكی گەورەی هەیە.

ماوەیەك ئێش ئێستا توركیا ئەوەی دووپاتكردەوە، بەرژەوەندییەكانی خۆی لەبەر چاو دەگرێت سەبارەت بە كڕینی كۆسیستەمی ئێس -400 لە روسیا، كە لەلایەن ئەمەریكاوە رەتدەكرێتەوە، پێشبینی ئەوەش دەكرێت بەشی یەكەمی كۆسیستەمەكە لە تەموزی داهاتودا وەربگرێت.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كاتی دیداریدا لەگەڵ هاوتا روسیەكەی ڤلادیمیر پۆتین لە مانگی رابردوودا وتی : وڵاتەكەی رووبەرووی فشارێكی زۆری ئەمەریكا بۆتەوە لەلایەن ئەمەریكاوە سەبارەت بە كڕینی ئەم كۆسیستەمە.

رێككەوتنی دەستبەركردنی ئێس -400 بۆ توركیا لە كانونی یەكەمی 2017 لە ئەنقەرە مۆركرا، بە گوێرەی ئەم رێكەوتنە توركیا قەرز لە روسیا وەردەگرێت بۆ پارەداركردنی كڕینی بەشێكی كۆسیستەمەكە.

بڵاوبونەوەی هەواڵی رێككەوتنەكە بوە مایەی نیگەرانی واشنتۆن، چونكە ئەمەریكا وای دەبینێت دەبێ توركیا كەل و پەلی سەربازی دروست كراوی ئەمەریكی یان ئەتڵەسی بكڕێت، بەوەی ئەندامە لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی.

لەلایەكی ترەوە، سەرۆكی توركیا رەتی كردەوە وەڵامی داواكاریەكەی واشنتۆن بداتەوە، سەبارەت بە وەستاندنی مامەڵەی كڕینی كۆسیستەمی ئێس- 400 ی رۆكێتی روسی.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا