سوپای توركیا "سو-57" روسی بەباشترین جێگرەوەی "ئێف -35 " ی ئەمەریكی دەزانێت

جیهان

23/04/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فرۆكەی شەڕكەری روسی لە نەوەی پێنجەم "سو-57"، جێگرەوەی باشتر دەبێت بۆ فرۆكەی "ئێف -35 "ی ئەمەریكی، لە دۆخێكدا ئەمەریكا بڕیار بدات توركیا لە بەرنامەی فرۆكەی جیهانی دەربكات.

گۆڤاری –دیفینیس نیوز- لە سەرچاوەیەكی پایە بەرزی وەزارەتی بەرگری توركیا گواستویەتیەوە " ناتوانین واز لە ئێف -35 بهێنین بەبێ هەبوونی جێگرەوە، دیارە فرۆكەی شەڕكەری روسیی باشترین بژاردە دەبێت؛ لە دۆخێكدا ئەمەریكا وەك هاوبەشێك و هاوپەیمانێك هەڵس و كەوت نەكات و گومان دروست بكات لە بەشداری كردنمان لە بەرنامەی هاوبەشی فرۆكە هێرش بەرەكاندا".

لەم بارەیەوە ئەمەریكا، توركیای سەرپشك كردوە لە نێوان كۆسیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی (ئێس -400) و فرۆكەی شەڕكەری ئەمەریكی (ئێف-35).

لەلایەكی ترەوە، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا لە لیژنەكانی هێزە چەكدارەكان و پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان وتویانە: توركیا هیچ فرۆكەیەكی ئێف -35 بەدەست ناهێنێت ئەگەر ئێس-400 لە روسیا قبوڵ بكات، پێش ئەوەش پەنتاگۆن رایگەیاند بەرنامەی فرۆشتنی ئێف-35 بۆ توركیا، سڕ كراوە.

وەزیری دەرەوەی توركیاش لای خۆیەوە وەرگرتنی ئێس -400 ی بە بابەتێكی یەكلایی كراوە وەسف كردو گفتوگۆكردنی لەو بارەیەوە رەتكردەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد وڵاتەكەی جێگرەوە بۆ فرۆكە شەڕ كەرەكانی ئەمەریكی دەدۆزێتەوە، ئەگەر دەستیان نەكەوێت.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا

بەپەلە