بڕیارەكەی ئەمریكا لەدژی ئێران كاریگەری لەسەر ژاپۆن دەبێت

جیهان

23/04/2019‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری ئابوری ژاپۆن (هیرۆشیگیە سیكو) رایگەیاند: بڕیاری ئەمەریكا دەربارەی وەستاندنی بەخشینە تایبەتەكان لە سزاكانی سەر بەكارهێنەرانی نەوتی ئێرانی بە شێوەیەكی سنوردار كاریگەری لە سەر بازاری ژاپۆنی دەبێت.

ئاژانسی –كیدۆ- لە وەزیری ناوبرای گواستۆتەوە: دەمانەوێ بۆچونەكان ئالوگۆڕ بكەین لەگەڵ كۆمپانیا ژاپۆنیەكان پرسیی رێكارەكان بخەینە بەرباس بۆ وەلامدانەوەی پێویست.

ئەوەشی راگەیاند، پشكی نەوتی ئێران لە هاوردەكردنی گشتی بۆ ژاپۆن 3% دابەزیوە، ئەمەش مانای ئەوەیە كاریگەری بڕیارەكەی ئەمەریكا لەسەر بازاری سوتەمەنی لە ناو ژاپۆندا سنوردار دەبێت.

رۆژی دووشەمە كۆشكی سپی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمەریكا دۆنالد ترامپ بریاریداوە بەخشینە تایبەتەكان بۆ هەندێ لە ولاتان (چین، هیند، ئیتالیا، یۆنان، ژاپۆن، كوریای باشور، توركیا) كە نەوتی ئێران هاوردە بكەن بۆ ماوەی شەش مانگ، ئەم ماوەیە لە مانگی مایۆ ی داهاتوو تەواو دەبێت، و بەخشینەكان درێژ ناكرێنەوە.

سەرچاوە: نوفوستی
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا