بەرپرسانی عێراق لەبڕیارەكەی ئەمریكا دژی ئێران دەترسن

عیراق

23/04/2019‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆخێك لەدوو دڵی باڵی كێشاوە بەسەر بەرپرسەكاندا لە عێراق، لەگەڵ راگەیاندنی ئیدارەی ئەمەریكا بەوەی هیچ بەخشێنێك لەهەڵسوكەوت كردن نییە لەگەڵ هیچ وڵاتێكدا، لە نێویاندا عێراق، لەو سزایانەی بەسەر ئێرانیدا دەسەپێنێ لە 2ی ئایاری داهاتوو. 

ئەم ترەسەی بەرپرسان بەهۆی پێكەوەسترانی كەرتی وزەی عێراقە بە هاوردەكردنی غازی ئێران بە شێوەیەكی زۆر، و سەختی قەرەبووكردنەوەی بە خێرایی، ئەگەر بێت و وەلامی داواكاریەكەی ئەمەریكا بداتەوە.

ئەندامی لیژنەی وزە لەپەرلەمان –رزاق محیبس- دەڵێت: داوا لە حكومەت كراوە زۆر بە خێرایی جولە بكات دەربارەی دۆسیەی سزاكانی ئەمەریكا لە سەر ئێران، دیارە سزاكان تاك لایەنەیەو عێراق پایەند ناكات، و دەبێ واشنتۆن ئەوە بزانێ عێراق پەیوەندی بازرگانی ئابوری و جوگرافی و ئەمنی لەگەڵ ئەو ولاتەدا هەیەو ناتوانێ دەسبەرداری وزەی ئێران ببێت.‌ هیواشی خواستوە ئەو بەخشینەی بە عێراق دراوە لە مانگەكانی پێشوودا بەردەوام بێت و گرەنتی ئەوە بكرێت غازو كارەبای ئێران بۆ عێراق رانەگیرێت.

گەورە بەرپرسێك لە بەغدا پێش رۆی دووشەمە، و پێش بڕیارەكەی ئەمەریكا وتی : ولاتەكەی هیوا دەخوازێت واشنتۆن هەڵس و كەوتێكی تایبەت لەگەڵ عێراق بكات، ماوەی بەخشین بۆ عێراق درێژ بكاتەوە تا دەگاتە ئەو قۆناغەی پشت بەخۆی دەبەستێت لە بواری وزەو كارەبا و غازدا.

هەمان بەرپرس ئەوەی دووپاتكردەوە، پەیوەندیكردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا بەردەوامە، وای دەبینین ئەمەریكیەكان لەگەڵ عێراق نەرمترە وەك ئەوەی لەگەڵ توركیاو ئێراندا دەیكات. ئەوەشی دووپاتكردەوە، بژاردەی قەرەبووكردنەوە لە رێگەی سعودیەوە تەنها قسەیە پێویستە پاڵپشتیەكە بۆ وڵاتێك بێت زیاتر بەناوبانگ و جێگای متمانە بێت، ئەمەش لە وەلامی پرسیارێكدا بوو دەربارەی خستنەرووی وزەی سعودیە بە نرخێكی كەمتر.

عێراق رۆژانە نزیكەی 28 ملیۆن مەتر چوارجا غاز لە بەرهەم هێنانی وزەی كارەبادا بەكاردەهێنێت لە وێستگەكانی ناوەراست و باشوری وڵات، سەرەرای هاوردنی 1200 میگا وات كارەبا لە رێگەی هێلەكانی بەسرەو دیالی و باشورو رۆژهەلاتی عێراق بە پێی رێككەوتنێكی مۆركراو لەگەڵ ئێران كە دەچێتە ساڵی هەشتەمەوە.

لە هەمان كاتدا وەزارەتی كارەبای عێراق دوێنی دووشەممە رایگەیاند، عێراق جێگرەوەی بۆ هاوردەكردنی غازی ئێرانی نییە، ئەگەر رێگە لە بەغدا بگێرێت ئەوا وڵاتەكە بێ بەش دەبێت لە چوار هەزار مێگاواتی كارەبا.

سەرچاوەیەكی رێگە پێدراو لە وەزارەتی كارەبای عێراق لە لێدوانێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە غازی ئێران بۆ وێستگەكانی بەرهەم هێنانی كارەبا لە باشوری ئەو وڵاتە بەردەوامە و هیچ پێنوێنێك نیە بۆ راگرتنی، ئەوەشی روون كردۆتەوە راگرتنی ئەو غازە بە مانای راوەستانی چوار وێستگەی كارەبا دێت، و پێویست دەكات حكومەتی باری نائاسایی رابگەیەنێت لەسەر ئاستی وزە.

لای خۆیەوە شارەزای بواری نەوتی عێراق –ولید عەبسی- وتی : دواخستنی دۆسیەی گرێبەستەكان لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای جەنرال ئیلكتریك و سیمنز لە ماوەی مانگەگانی پێشوودا، روونی دەكاتەوە هۆكارەكەی ئێران بوە.

سەرچاوە: العربی الجدید
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا