شارپرێس:
نزیكه‌ی 200 كه‌س سیڤییان پێشكه‌شی لیژنه‌ی دیاریكردنی ناوی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، شارپرێس-یش زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و ناوانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، تا ئێستا نزیكه‌ی 200 كه‌س له‌نێو یه‌كێتی خواستی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆست له‌كابینه‌ی نۆ-ی حكومه‌تی هه‌رێم نیشانداوه، كه ژماره‌ی پۆسته‌كان 18 پۆستن و له‌نێویاندا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و شه‌ش وه‌زاره‌ت، چوار بریكاری وه‌زیر و ژماره‌یه‌ك ده‌سته هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دیاریكردنی ناوی كاندیده‌كان ده‌كه‌ن به‌ر له‌په‌سه‌ندكردنیان له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه لیژنه‌كه پێكهاتووه له (عومه‌ر فه‌تاح، لاهور شێخ جه‌نگی، په‌روین كاكه حه‌مه و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د).
له‌نێو ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسییانه‌ی یه‌كێتی كه كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی پۆست شارپرێس زانیویه‌تی بریتین له (عومه‌ر فه‌تاح، حاكم قادر، شێخ جه‌عفه‌ر، شۆڕش ئیسماعیل‌و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره).
به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشنیازی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ-یان بۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره كردوه، به‌ڵام ناوبراو ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌و وه‌زیره‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات‌و له‌كابینه‌ی داهاتوودا ئه‌و پۆسته بۆ حكومه‌ت زیاد ده‌كرێت.
له‌نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا شه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاندید ده‌بن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان، كه چانسی زیاتر بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌یه.
له‌نێو سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی یه‌كێتی له‌كابینه‌ی داهاتوو، ته‌نیا ناوی قوباد تاڵه‌بانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا ناوی كاندیدی پۆسته‌كانی دیكه‌ش یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
ڕ . ج