شارپرێس:
گروپی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كانی سریلانكا ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گروپی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووی سریلانكا ڕاگه‌یاند، كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 320 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، زیاتر له 500 كه‌سیش بریندار بوون.
داعش ده‌ڵێ، چه‌ند چه‌كدارێكی ئه‌و گروپه سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكایان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین هێرشه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌و گروپه له‌دوای دروستبوونیه‌وه داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیش، ساته‌وه‌ختی سه‌ره‌تای چوونی یه‌كێك له‌چه‌كداره خۆكوژه‌كان بۆ نێو كڵێسایه‌كی سریلانكا نیشانده‌دات، كه دوای چه‌ند ساتێك خۆكوژه‌كه خۆیده‌ته‌قێنێته‌وه.
ڕ . ج