شارپرێس: وەرگیرانى ئاکۆ
عەبدوڵلا ئاڵی
وەزیری بەرگری ئێران هێرشێکی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و پێیوابوو کە ترامپییەت هاوتای نازییەتە.
ئەمیر حاتەمی وەزیری
بەرگری ئێران هێرشێکی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی وڵاتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و پێیوابوو کە ترامپییەت هاوتای نازییەتە ، ئەوەش دوای
ئەوەی واشنتۆن بڕیاریدا چیتر هیچ وڵاتێک لە کڕینی نەوتی ئێرانی نەبەخشێت کە پێشتر
هەشت وڵاتی لەکڕینی نەوتی ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ بەخشیبوو .
بەگوێرەی ئاژانسی
هەواڵیی "ئێرنا"ی ئێرانی ،حاتەمی لەکاتی گەیشتنی بۆ مۆسکۆ بۆ
بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی مۆسکۆ گوتی " لەئەمرۆدا جیهان رووبەڕووی
گەلێک بابەتی ئاسایشیی دەبێتەوە ، رەنگە گرنگترینیان ترامپییەت بێت " گوتیشی
" ترامپییەت ڕووی لەیەکچووی لەگەڵ نازییەت هەیە".
حاتەمی ئاماژەی بۆ
ئەوە کردووە کە چەند تایبەتمەندییەک لە ترامپییەتدا هەیە وەک خۆپەرستی ،
سەرکوتکردن ، نەمانی بەها مرۆڤایەتییەکان ، ئەوە جگە لەوەی ڕیسا نێودەوڵەیییەکانی
تووشی مەترسی گەورە کردووە .
لای خۆشییەوە محەمەد
جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی
نووسیویەتی " تیرۆری رووڵەهەڵکشاوی ئابووریانە دژی ئێران دەرخەری ترس و نائومیدی
رژیمی ئەمەریکا و بەزینی هاوپیلانگێرەکانییەتی ".
بەپێچەوانەی ئەو
دەستەواژەی ترامپ بۆ هێرشکردنە سەر میدیاکاران بەکاری دەهێنیت کە " هەواڵی
درۆ"یە ، زەریف گوتی" هەواڵە راستەکانی دۆناڵد ترامپ : میراتگرانی
شارستانێتی فارسی کۆن ستراتیژییەتی خۆیان لەسەر بنەمای ئامۆژگاری بێگانەکان
دانانێن ، نەخاسمە ئەگەر ئەو کەسە ئەمەریکییەکانیش بن ".