شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رەخنەى توند لە ئەمریکا دەگرێت لەبارەى سزاكانی كڕینی نه‌وت و لێبوردنی وڵاتان له‌و سزایە بەسەر ئێران‌دا سەپێنراوە.
مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌مریكا به وڵاتانی تر ده‌ڵێت نه‌وت له‌كوێ بكڕن، ره‌فتاره‌كانی وه‌ك شه‌یتان وان.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئاماژەى بەوەشکشردوە، پێشنیاری كڕینی نه‌وت له‌وڵاتانی تر له‌بری ئێران، وته‌ی بێ مانایه، جەختیشیکردوەتەوە ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا، به‌زاندنی سنوره‌كانه.
بڕیارەکەى ئەمریکا بۆ سزادانى ئەو وڵاتانەى نەوت لە ئێران بکڕن کاریگەرى زۆرى لەسەر تورکیا دەبێت بەو پێیەى تورکیا زۆرینەى هەرە زۆرىسوتەمەنییەکانى لە ئێران دەکڕێت، بەوەش گەورەترین زیان بە تورکیا دەگەیەنێت.
س.هـ