فەڕەنسا داعشە فەڕەنسیەکان و خێزانەکانیان وەرناگرێتەوە

جیهان

23/04/2019‌ 915 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دادگای باڵای فه‌ڕه‌نسا داواکارییەکى ئەو چەکدارانەى داعش کە لاى هەسەدە دیلن و خێزانەکانیان رەتکردەوە کە داوایان کردبوو بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لەبەیاننامەیەکدا دادگای باڵای فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، داواكاری ئەو چەکدارانەى داعش کە لە زیندانەکانى باکورى سوریادان لەگەڵ داواکارى هاوسەرو منداڵەکانیان رەتکردوەتەوە بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ فەڕەنسا.

 

ساڵى ٢٠١٤ بەسەدان چەکدارى بیانى روویان لەسوریا کرد بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە کە بەپێى ئامارەکان ژمارەیان سێ هەزار چەکدارى بیانى دەبێت.

 

لەناو ئەو سێ هەزار چەکدارە بیانیانە نزیکەى ٣٠٠ چەکدارى داعش و هاوسەرو خێزانەکانیان فەڕەنسین و لەدواى دەستگیرکردنیان داوایان کردبوو بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

 

لەچەند رۆژى رابردووشدا شاندێکى سیاسى و سەربازى رۆژئاواى کوردستان سەردانى فەرەنسایانکردو تیایدا داوایان کردبوو فەرەنسا چەکدارە داعشەکان و خێزانەکانیان وەربگرێتەوە.

 

س.هـ