شارپرێس:
ئه‌نجامی ریفراندۆمی میسر بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستوور راگه‌یه‌ندرا و له‌سه‌دا 88.33ی به‌شداربوانی راپرسییه‌كه ده‌نگیان به گۆڕینی ده‌ستور داوه.
ده‌سته‌ی نیشتیمانی هه‌ڵبژاردنی میسر رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردن له ریفراندۆم بۆگۆڕینی ده‌ستووری وڵاته‌كه له‌سه‌دا 44.33 بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌سه‌دا 88.33ی به‌شداربوانی راپرسییه‌كه ده‌نگیان به گۆڕینی ده‌ستووری وڵاته‌كه داوه كه تێیدا رێگە بە عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سەرۆكی ئێستای میسر دەدات تا ساڵی 2030 لە دەسەڵات بمێنێتەوه.
بەپێی دەستوری ئێستای میسر، ماوەی سەرۆكایەتی سیسی كە چوار ساڵە و لە ئێستادا لە خولی دوەم و كۆتاییدایە، ساڵی 2020 كۆتایی دێت، به‌ڵام لە هەمواری یاساكەدا هاتوە، ماوەی سەرۆكایەتی ئێستای سیسی بۆ دو ساڵی دیكە درێژدەكرێتەوە و دواتر مافی ئەوەی هەیە بۆ ماوەی شەش ساڵی داهاتوتر بۆ پۆستی سەرۆكایەتی خۆی هەڵبژێرێتەوە.
ه.م