شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیه رایگهیاند، سزای لهسێدارهدانی بهسهر 37 كهسدا جێبەجێکردووە کە تاوانبارن بە کاری تێرۆرستی.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیه ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا رایگهیاندووه، سزاکان لە شەش ناوچەی وڵاتەکە ئەنجامدراون كه پێكهاتوون له (ڕیازی پایتەخت، مەکە، مەدینە، ناوچەی قسێم، ناوچەی عسێر، ناوچەی شەرقیـیە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی شیعەن.)
بەپـێی ڕاگەیاندنەکە، ئەو کەسانە بیروباوەڕی توندڕەویـیان هەڵگرتبوو و شانەی تێرۆرستیـیان پـێکهێنابوو بە ئامانجی خراپەکاری و تێکدانی ئاسایش و نانەوەی ئاژاوە و فیتنەی ئاینزایی.
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەو کەسانە بۆمبیان تەقاندبوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشیان کوشتبوو و خیانەتیان کردبوو لە ڕێگەی هاوکاریکردن لەگەڵ دوژمنانی وڵاتەکەیان بە شێوەیەک زیان بە بەرژەوەندیـیە باڵاکانی وڵاتەکە بگەیەنێت.
ه.م